"هێزە چەکدارەکانی عێراق ئامادە نین"
قوباد تاڵەبانیی: پێشبینی ناکرێ عێراق ئەمساڵ هێرشی گرتنەوەی مووسڵ دەستپێبکات
K24:
قوباد تاڵەبانیی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند پێشبینی ناکرێ عێراق ئەمساڵ هێرشی دەرکردنی مووسڵ لە بندەستی چەکدارانی رێکخراوی داعش دەستپێبکات.
قوباد تاڵەبانیی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز راشیگەیاند: "پێشبینی ناکرێ عێراق ئەمساڵ هێرشی دەرکردنی مووسڵ لە بندەستی چەکدارانی رێکخراوی داعش دەستپێبکات، چونکە هێزە چەکدارەکانی عێراق ئامادە نین".
قوباد تاڵەبانیی گوتیشی: "پێموا نییە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دڵنیابێ لە توانای هەمووان بۆ ئامادەکاریی لە کاتێکی دیاریکراودا بۆ دەستپێکردنی ئەو هێرشە لە ئەمساڵدا".
ئەم لێدوانەی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، نێچیرڤان بارزانیی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەفتەی رابردوو رایگەیاند کە پێشبینی دەکات شەڕی گرتنەوەی مووسڵ سەخت بێ.
شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق لە سەرەتای مانگی شەشی ساڵی 2016 وە تا ئێستا لە بندەستی داعشدایە و شارەکە بە پڕ دانیشتوانترین شاری بندەستی داعش ناودەبرێ.