"موفتی شه‌رعی داعش" له ئه‌نبار كوژرا
به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقه‌وه بووه

K24 – به‌غدا:
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، له بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له پارێزگای ئه‌نبار، 29 چه‌كداری داعش كوژراون و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، "موفتی شه‌رعی داعش" له‌و پارێزگایه له ریزی كوژراواندایه.
یه‌كه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئاسمانی عێراق، به پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی سه‌ربازی، ناوچه‌ی "محه‌مه‌دیه"یان له پارێزگای ئه‌نبار بۆردومان كردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی یه‌كه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی، "موفتی شه‌رعی داعش" له‌و پارێزگایه، كه ناوی "ئه‌حمه‌د جاسم حه‌مادی بهیلاوی"یه، له‌و بۆردومانانه‌دا كوژراوه.
له‌لایه‌نی دیكه‌وه، سه‌باح كه‌رحوت، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، رۆژی هه‌ینی 15ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، ئازادكردنی ته‌واوی شارۆچكه‌ی "سۆفیه"ی سه‌ر به شاری رومادی، سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌نبار، راگه‌یاند.