ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی: مووچه‌ی مامۆستایان که مناکرێته‌وه
حكوومه‌ت ناتوانێت له ئێستا مووچه قه‌رزه‌كانی مامۆستایان بداته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان رایگه‌یاند، حكوومه‌ت ناتوانێت هه‌موو مووچه قه‌رزداره‌كان بداته‌وه مامۆستایان.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر زاری قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێمان راگه‌یه‌ندرا، كه ناتواندرێت سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كان بدرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه مووچه‌ی مامۆستایان كه‌مناكرێته‌وه، به‌ڵام حكوومه‌ت ناتوانێت هه‌موو مووچه قه‌رزه‌كان بداته‌وه.