يونيسێف: نزیكه‌ی 10 ملیۆن منداڵی یه‌مه‌ن به ده‌ست نه‌هامه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن
نوێنه‌ری (یونیسێف) له یه‌مه‌ن، رایگه‌یاند، "هێشتا نزیكه‌ی 10 ملیۆن منداڵ له یه‌مه‌ن به ده‌ست ئازار و نه‌هامه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن".

K24 – سه‌نعا:
نوێنه‌ری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پاراستنی مافی منداڵان(یونیسێف) له یه‌مه‌ن، رایگه‌یاند، "به هاتنی ساڵی تازه، هێشتا نزیكه‌ی 10 ملیۆن منداڵ له یه‌مه‌ن به ده‌ست ئازار و نه‌هامه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن".
نوێنه‌ری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پاراستنی مافی منداڵان(یونیسێف) له یه‌مه‌ن, جوليان هارنيس, گوتی: "به‌رده‌وامی جه‌نگ و شه‌ڕى كۆڵانه‌كان له یه‌مه‌ن، منداڵان و خێزانه‌كانیان خستووه‌ته ژێر مه‌ترسییه‌كانی توندوتیژیی و نه‌خۆشی و بێبه‌شبوونه‌وه".
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له مانگی ئادار/مارس 2015 تا ئێستا، 747 منداڵ له یه‌مه‌ن كوژراون, 1108 دیكه برینداربوون، 724 منداڵیش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ناچاركراون بخزێنه نێو كاری چه‌كدارییه‌وه".
جولیان هارنیس روونیكرده‌وه، "نیوه‌ی ئاواره‌كان كه ژماره‌یان 2 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌سه، منداڵن، هه‌روه‌ها به‌دخۆراكی و هه‌وكردنی توندی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، هه‌ڕه‌شه له 1 ملیۆن و 300 هه‌زار منداڵیش له خوار ته‌مه‌نی 5 ساڵان ده‌كه‌ن".
نوێنه‌ری یونیسێف له یه‌مه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "دوو ملیۆن منداڵ له یه‌مه‌ن به‌هۆی شه‌ڕ و كوشتاره‌كانه‌وه ناتوانن بچنه قوتابخانه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكرد، " ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌و 7،4 ملیۆن منداڵه‌ی یه‌مه‌ن، خزمتگوزارییه‌كانیان ده‌ستده‌كه‌وێت".
دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و منداڵانه پێویستیان به پارێزگاریی هه‌یه له پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری ده‌روونی، تا یارمه‌تیان بدات مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ندوتیژییه بكه‌ن كه دووچاریی هاتوون".
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی حه‌یات