پەرلەمانی کوێت بۆ کچی کوردستان: شەرەفی تۆ شەرەفی هەموو ژنانی کوێتە

بە ڤیدیۆ.. سەرۆکی پەرلەمانی کوێت پێشوازی لە کچی کوردستان دەکات

K24

مەرزوق عەلی ئەلغانم، سەرۆکی پەرلەمانی کوێت بە لەیلا موراد، ئەو کچە ئێزیدییەی کە لە بندەستی داعش رزگاری بوو لە مووسڵ و لە میدیای عەرەبیی ناوی کچی کوردستانی لێنراوە، رایگەیاند شەرەفی تۆ شەرەفی هەموو ژنانی کوێتە.

نادییە موراد ئێستا بە سەردانێک لە سەر داوای سەرۆکی پەرلەمانی کوێت و سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانی عەرەب لەو وڵاتەیە و باسی نەهامەتی خۆی و نەهامەتییەکانی کوردانی ئێزیدی لە شنگال کە لەسەر دەستی داعش دووچاری بوون بۆ مەرزوق عەلی ئەلغانم کرد.

نادییە موراد کە لە راگەیاندنی عەرەبیی بە کچی کوردستان ناسراوە و پێشتر لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی وتارێکی پێشکەش کرد لەبارەی کۆمەڵکوژیی ئێزیدیان لەسەر دەستی داعش، راشیگەیاند: "ئەوەی بەسەر ئێزیدیان هات نموونەیەکی بەسەرهاتە بەردەوامەکانی عێراقییەکانە لە هەموو ئایینەکان و پێکهاتەکان لەسەر دەستی رێکخراوی داعش".

لای خۆیەوە مەرزوق عەلی ئەلغانم، سەرۆکی پەرلەمانی کوێت ستایشی بوێریی و رۆڵی نادییە مورادی کرد لە گواستنەوەی پرسی خۆیی و پرسی هاوشێوەکانی کە لە بندەستی داعش بەندن، سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانی عەرەب دڵنیاییشی دا کە: "پەرلەمانی عەرەب لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرسی ئافرەتە دیلەکانی دەستی داعش دەکات و هەوڵ دەدات بۆ تیشک خستنە سەر ئەم پرسە لە بەرامبەر رای گشتیی جیهانیی".

سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانی عەرەب هەروەها لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "شەرەفی (نادییە موراد) شەرەفی هەموو ئافرەتانی کوێتە، ئێمە پێکەوە لە یەک بەرەداین".

Fly Erbil Advertisment