"رێژەی ھاتنی گەشتیاران لە ئێرانهوه بۆ ههرێم كەمیكردووە"
"لە ساڵی 2015، رێژەی ھاوردە و ھەناردەی حاجی ئۆمەران، ، نزیكەی 2 ملیۆن تۆن بووە".

K24 - حاجی ئۆمەران:
سەرپەرشتیاری دەروازی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، "لە ساڵی 2015، رێژەی ھاوردە و ھەناردەی حاجی ئۆمەران، ، نزیكەی 2 ملیۆن تۆن بووە".
سەرپەرشتیاری دەروازی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، مەسعوود باتێلی، بە كوردستان24، راگەیاند، "لە ساڵی 2015، ھاوردە و ھەناردەی گومرگی حاجی ئۆمەران 1ملیۆن و 909ھەزار و 358 تۆن بووە".
روونیكردهوه، "لەو رێژەیەدا 82% ھاوردە و 18% ھەناردەی بازرگانیی بووه".
گوتیشی: "نزیكەی 3 ھەزار پاسی گواستنەوەی ھاووڵاتیان و گەشتیاران، 9 ھەزار و 736 ئۆتۆمبێڵی تایبەت لەو دەروازەیە ھاتوونەتە ناو ھەرێمی كوردستان".
ئاماژهی بهوهشدا، "2 ھەزار و 667 ئۆتۆمبێڵی تایبەت لە ھەرێمی كوردستانەوە چوونەتە ناو خاكی ئێران".
مەسعوود تێلی ئەوەشی گوت: "بە بەراورد بە ساڵی 2014، ھاتووچۆی ھاووڵاتی و گەشتیاران لە ساڵی 2015، نزیكەی 306 ھەزار كەس كەمی كردووە".
سهرپهرشتیاری دهروازهی نێودوڵهتی حاجی ئۆمهران، هۆكارهكانی كهمبوونهوهی رێژهی گهشتیاران له رێی ئهو دهروازهیه خستهڕوو، گوتی: "وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم پێشتر بڕیارێكی دهركردووه، به گوێرهی ئهو بڕیاره، ھاووڵاتیانی ئێران لە ساڵێكدا، دەتوانن تەنھا چوارجار سەردانی ھەرێمی كوردستان بكەن".