یه‌كگرتوو داوای شه‌فافییه‌ت ده‌كات
"له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی دووقۆڵیدا نین"

K24 - هه‌ولێر:
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له باره‌ی ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی پێنج خاڵی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و حزبه هه‌میشه له‌به‌ره‌ی خه‌ڵكه و داكۆكیكارێكی خۆنه‌ویستی مافه‌كانی خه‌ڵك بووه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌كگرتوو، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2015 بڵاوكراوه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ركی حكوومه‌ت ده‌زانێت و داوا ده‌كات، ئاسته‌نگه داراییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و حزبه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هیچ رێككه‌وتنێكی دوو قۆڵیدا نییه و ئه‌و جۆره رێككه‌وتنانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
"چاكسازی راستەقینە لە شەفافیەت ورێكخستنی داهاتەكاندایە"
بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا محمد فەرەج ئەمڕۆ سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی لە سلێمانی و بەبەشداری ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو تیشك خرایە سەر باردۆخی ئەمرۆی كوردستان هەرێم ، لە كۆبونەوەكەدا جەخت كرایەوە لەسەر:
یەكەم : یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەردەم لەبەرەی خەڵكدایە وهەمیشە داكۆكیكارێكی خۆنەویست بوە لە بەرژەوەندییەكانی خاك وخەلكی كوردستان وبەردەوامیش دەبێت بۆ بەدیهنانی داواكاریەكانی هاولاتیان .
دووهەم : سەبارەت بە باری بژیۆی خەلكی كوردستان ونەبوونی موچە وئەو ئاستەنەگە ئابووریانەی هاتۆتە پێش، یەكگرتوو ئەوە بە ئەركی حكومەت دەزانیت كەدەبێت ئەو گرفتە چارەسەر بكات ویەكگرتووی ئیسلامیش لە پیناو رزگاركردنی ژیانی خەلكدا هەردەم ئامادەی بەشداریكردنە بە پرۆژە بۆ هاوكاری دەزگا پەیوەندیدارەكان .
سیهەم : سەبارەت بەو هەولانەی دراوە ودەدریت بۆ چارسەركردنی دۆخەكە یەكگرتوو لەگەڵ هیچ رێكەوتنێكی دوو قوڵیدا نیە و هەرجۆرە هەوڵیكی لەو جۆرە بە گەڕانەوە بۆ دواوە دەزانێت ومەترسی وگرفتەكان قوڵتر دەكاتەوە
چوارەم : یەكگرتوو بەردەوامە لەگەڵ تەبایی وڕێككەوتنی هەموو لایەنەكان وداواكارە لایەنەكان بەرپرسانە مامەڵە بكەن .
پینجەم : سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران یەكگرتوو لەگەل ئەوەدا نیە كە چاكسازی لەو چینە بەش مەینەتیەوە دەست پێ بكات بەڵكو چاكسازی راستەقینە لە شەفافیەت ورێكخستنی داهاتەكاندایە وكەم كردنەوە مووچە وبوجەی شوێن ودەزگا حزبیەكان وخانەنیشنی نایاساییدایە .
لە كۆتایدا ئەمینداری گشتی ئۆمێد خواسە كە هەریمی كوردستان بە دووربێت لە مەترسیەكانی لێك دابران وگرفتە سیاسی وئابووریەكان ونەبنە هۆكاری لەدەستدانی ئاشتی وكۆمەلایەتی وداواكارین هەموو لایەنەكان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆزە هەستیارەكەی هەرێم بكەن لەبری تۆمەت بەخشینەوە بەیەكتر هەوڵی جدی بۆ چارەسەر بدەن
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
18-1-2016