دەرفەتى 10 زەمالەى خوێندن لە وڵاتى قوبرس
" زانکۆکانى قوبرس 10 زەمالەی خوێندنیان پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە، بەمەبەستی خوێندنی باڵا (ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە".
K24 – ههولێر:
له راگهیاندراوێكدا كه دانهیهكی بۆ ماڵپهڕی كوردستان 24 نێردراوه، وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستیی ههرێم رایگهیاند، " زانکۆکانى قوبرس 10 زەمالەی خوێندنیان پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە، بەمەبەستی خوێندنی باڵا (ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە".
له راگهیاندراوهكهدا، وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، دانیشتوان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار كردووهتهوه، "بهش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن بۆ بەدەستهێنانى کورسيیەکانى خوێندن لەو وڵاتە بەم شێوەیەى خوارەوەیە":
یەکەم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/ماستەر
1.پێشکەشکار دەبێت مامۆستا، یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانى وەزارەتى خویندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى.
2.پێشکەشکار دەبێت بە لایەنى کەم دوو ساڵ خزمەتى هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
3.دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.
4.دەبێت تەمەنى لە (45) ساڵ زیاتر نەبێت.
5.دەبێت پێشکەشکار بە لایەنى کەم ئاستى زمانى ئینگلیزی (5)پێنج (IELTC)، یان هاوتاکەى لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانى دیکەى توانستی زمان کە بریتین لە Pearson) و(TOEFL ITP .
6.کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها مۆڵەتى خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەمووچەى بنەڕەتى و دەرماڵە جێگیرەکان.
7.کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتى قوبرس کرێى زمان و خوێندنى بە خۆرایی دەبێت.
8.دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن تا ڕێکەوتى (25/1/2016) دەبێت.
لە ڕێگەى پڕکردنەوەى ئەم فۆرمەوە داواکارى پێشکەش بکە:
دووەم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/دکتۆرا
1.پێشکەشکار دەبێت مامۆستا، یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانى وەزارەتى خویندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى.
2.پێشکەشکار دەبێت بە لایەنى کەم دوو ساڵ خزمەتى هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
3.دەبێت کۆنمرەی ماستەرى لە (70%) کەمتر نەبێت.
4.دەبێت تەمەنى لە (50) ساڵ زیاتر نەبێت.
5.دەبێت پێشکەشکار بە لایەنى کەم ئاستى زمانى ئینگلیزی (5)پێنج (IELTC)، یان هاوتاکەى لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانى دیکەى توانستی زمان کە بریتین لە Pearson) و(TOEFL ITP .
6.کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها مۆڵەتى خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەمووچەى بنەڕەتى و دەرماڵە جێگیرەکان.
7.کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتى قوبرس کرێی زمان و خوێندنى بە خۆرایی دەبێت.
8.دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن تا ڕێکەوتى (25/1/2016) دەبێت.
لە ڕێگەى پڕکردنەوەى ئەم دوو فۆرمە داواکارى پێشکەش بکە:
سێیەم/ سهرجهم 10 كورسییهكانی خوێندنی دكتۆرا و ماستهر لهلایهن زانكۆی زانكۆىEastern) Mediterranean University ) له وڵاتی قوبرس, دابينكراوه، بهمشێوهیهی خوارهوه:-
1.بواری خوێندنی Architecture, دوو كورسى دكتۆرا.
2.بواری خوێندنی Computer Engineering، دوو كورسی دكتۆرا.
3.بواری خوێندنی Electrical and Electronic Engineering ، یهك كورسی دكتۆرا.
4.بواری خوێندنی Industrial Engineering، یهك كورسی دكتۆرا.
5.بواری خوێندنی Nutrition and Dietetics، دوو كورسی دكتۆرا.
6.بواری خوێندنی Physiotherapy and Rehabilitation، یهك كورسی ماستهر.
7.بواری خوێندنی Tourism Management, یهك كورسی دكتۆرا.