فرانس پرێس نووسینگه له پیۆنگ یانگ ده‌كاته‌وه
دووه‌م ئاژانسی جیهانییه رێگای كاركردنی پێده‌درێت

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند، له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، نووسینگه‌ی خۆی له پایته‌ختی كۆریای باكوور ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش دووه‌م ئاژانسه، كه نووسینگه‌یه‌كی به‌رده‌وامی له‌و وڵاته‌دا ده‌كرێته‌وه.
ئیمانوێل هۆگ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی فرانس پرێس ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016 رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی كۆریای باكووردا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگا به كردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسینگه‌یه‌ی ئاژانسه‌كه بدات كاری خۆی له‌وێدا ئه‌نجام بدات و گوتی: "ئابوونه‌دارانی ئاژانسه‌كه‌مان زۆرجار داوای وێنه‌ی ئه‌و وڵاته‌مان لێده‌كه‌ن".
ئه‌و نووسینگه‌یه كه بڕیاره شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2016 ده‌ست به‌كاربكات، بۆ یه‌كه‌مجار ته‌نها دوو كامێرامانی ئه‌و وڵاته، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رنووسه‌ری هه‌رێمی ئاژانسه‌كه له ئاسیا، كارده‌كه‌ن.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌شه‌دا، بڕیاره رێگا به دوو رۆژنامه‌وانی ئه‌و ئاژانسه‌ش بدرێت، چالاكییه رۆژنامه‌وانییه‌كانییان له‌و وڵاته ئه‌نجام بده‌ن.
نووسینگه‌ی ئه‌و ئاژانسه له پیۆنگ یانگ، له‌گه‌ڵ نووسینگه‌كانی دیكه‌ی ئاژانسی فرانس پرێس ده‌به‌سترێته‌وه، كه زیاتر له 200 نووسینگه‌ی له 150 وڵاتی جیهاندا هه‌یه.
"فرانس پرێس" به دووه‌مین ئاژانسی جیهانی داده‌نرێت كه رێگای پێدراوه له كۆریای باكوور كار بكه‌ت و پێشتریش رێگا به كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی ئاژانسی "ئه‌سۆشیه‌تید پرێس" دراوه.