پەرلەمانتارێكی كورد داوای داخستنی شارلی ئێبدۆ دەكات
بڵاوكردنەوەی كاریكاتێری ئالانی كوردی كە بووەتە سومبولی پەنابەران كارێكی نەرێنی دیموكراسی و ئازادییە

k24 - ھەولێر:
دوای ئەوەی ھەفتەنامەی "شارلی ئێبدۆ" ی فەرەنسی كاریكاتێرێكی ئالانی كوردی بە تەنز بڵاو كردەوە، لەكاتێكدا وێنەی مردنی ئالان بووەتە سومبولی پەنابەرانی كورد، پەرلەمانتاری كوردستان شیرین عەبدولرەحمان دینۆ داوا لە لایەنە پەیوەند دارەكانی ئەو وڵاتە دەكات ئەو ھەفتەنامەیە دابخەن.
لەبارەی سزادانی ئەو ھەفتەنامەیە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان شیرین عەبدولرەحمان بەیان نامەیەكی بڵاوكردووەتەوە دوا لە حكوومەتی فەرەنسا دەكات مۆڵەتی كاركردن لەو ھەفتەنامەیە وەرگرێتەوە.
لە بەیاننامەكەداھاتووە: "بڵاوكردنەوەی كاریكاتێری ئالانی كوردی كە بووەتە سومبولی پەنابەران كارێكی نەرێنی و دژ بە دیموكراسی و ئازادییە".
بڵاو بوونەوەی ئەو كاریكاتێرە لە لایەن ھەفتەنامەی "شارلی ئێبدۆ" بووە ھۆی نیگەرانی كوردان و زۆرینەی بیانیان یەكێك لەوانە شاژنە رانیا شاژنی ئوردن و رۆشەنبیرانی كورد بەرگریان لە ئالان كوردی كردبوو لە دژی دروستكردنی ئەو كاریكاتێرە.