دوو له ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌كانی پاریس عێراقین
9 چه‌كداری سه‌ر به رێكخراوه‌كه‌ی، كرده‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه

K24 - پاریس:
رێكخراوی داعش له باره‌ی په‌لاماره‌كانی پاریس رایگه‌یاند، 9 چه‌كداری سه‌ر به رێكخراوه‌كه‌ی، كرده‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
رێكخراوی داعش، له بڵاوكراوه‌كه‌یدا به‌ناوی "دابق" وێنه‌ی ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌كانی پاریسی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا له هه‌وڵدایه بیاندۆزێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش دوو له ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌كه، هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین و به‌ناوه‌كانی "عه‌كاشه عێراقی" و "عه‌لی عێراقی"، وه‌ك ئه‌و گۆڤاره‌ی رێكخراوه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، له رێگای دوو پاسپۆرتی ساخته‌ی سوورییه‌وه توانیویانه خۆیان بگه‌یننه فه‌ره‌نسا.
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نسا، له رێگای به‌دواداچوون بۆ پاسپۆرته‌كانی ئه‌و دوو ئه‌نجامده‌ره بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه به‌ڵگه‌نامه‌كانییان ساختهبوونه و ئه‌و دوو كه‌سه عێراقین نه‌ك سووری.
ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا له‌و بڕوایه‌شدان، ئه‌و دوو ئه‌ندامی داعش، هه‌وڵییانداوه یاریگای فه‌ره‌نسا له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یاری دۆستانه‌ی نێوان فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، له 13ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو بته‌قێننه‌وه.
دوای ئه‌و هێرش و په‌لامارانه، پۆلیسی فه‌ره‌نسا، توانی ناسنامه‌ی 7 له ئه‌نجامده‌ران ئاشكرا بكات و دوو له ئه‌نجامده‌ران هیچ زانیارییه‌كانی له باره‌وه نه‌زانرابوو، به‌ڵام دواتر رێكخراوی داعش، ناو و ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و دوو چه‌كداره‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه.
مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، ژماره‌یه‌كی ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی و په‌لاماری چه‌كداری، له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا روویاندا و به به‌هۆیانه‌وه نزیكه‌ی 130 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و 350 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك، رێكخراوی داعش، له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وانه‌دا، راگه‌یاند.