وێنه‌ی كچی كوردستان ده‌بێته پوولی پۆسته
سێ مانگ له‌لای ئه‌و رێكخراوه ماوه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
هه‌رێمی كوردستان، وه‌كو سیمبۆلی خۆڕاگری كچانی كوردی ئێزدی، له ئاست سته‌می چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، وێنه‌ی "نادیا باسیع موراد" ده‌كاته پوولی پۆسته.
"نادیا باسیع مورا"، كچه كوردی ئێزدی رزگاربووی ده‌ستی داعش، كه له ئێستادا وه‌ك باڵیۆزێك بۆ گه‌یاندنی ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی رێكخراوه‌كه، له كچانی ئێزدی كردووه، سه‌ردانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات و ئه‌و چیرۆكانه ده‌گێڕێته‌وه كه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه، به‌سه‌ر كچان و ژنانی ئێزدی‌دا هێنراون.
پێشتریش له‌به‌رده‌م لێژنه‌ی كاروباری ژنان، له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، چیرۆكی تراژیدیای خۆی له به‌رده‌م نوێنه‌ران خوێنده‌وه، كه ماوه‌ی سێ مانگ له موسڵ، له‌لای چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه، مابووه‌وه.
نادیا ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له‌دایكبووی گوندی "كۆچۆ"ی سه‌ر به شنگاله، له مانگی ئاب/ ئۆگستی 2014دا، له‌لایه‌ن داعشه‌وه به "سه‌بی" كرا، دوای سێ مانگ توانی رابكات و خۆی له چنگی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه رزگار بكات.



