عه‌بادی له ئێران به گومانه
تا ئێستا نازانێت رفێندراون یان بێسه‌روشوێن بوونه

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له باره‌ی بێسه‌روشوێنبوونی سێ هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، رایگه‌یاند، گومانی هه‌یه ئێران ده‌ستی له‌و رووداوه‌دا هه‌بووبێت.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016 رایگه‌یاند، ئه‌و گومانی له‌وه هه‌یه، ئێران ده‌ستی له دیارنه‌مانی ئه‌و سێ هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌دا هه‌بێت، كه له به‌غدای پایته‌خت بێسه‌روشوێن بوونه.
جۆنی كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، له په‌راوێزی كۆنگره‌ی داڤۆس 2016، پرسیاری له باره‌ی تێوه‌گلانی ئێران له دیارنه‌مانی سێ هاووڵاتی وڵاته‌كه‌ی له عه‌بادی كردووه.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه، كه ئه‌و گومانی هه‌یه كه ئێران ده‌ستی له‌و رووداوه‌دا هه‌بێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه تا ئێستا نازانێت ئایا ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییانه رفێندراون یان ته‌نها بێسه‌روشوێن بوونه.