هۆڵه‌ندا.. په‌نابه‌رێكی سووری خۆی سووتاند
داوای كردووه منداڵه‌كانی ببینێت

K24 - ئه‌مسته‌ردام:
په‌نابه‌رێكی سووری، له یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی وه‌رگرتنی داواكاری مافی په‌نابه‌رێتی له نزیك شاری زاندام، ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و خۆی سووتاند.
رۆژنامه‌ی "نوردهۆلاند داگبلاد"، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی كانوونی یه‌كه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، بڵاویكرده‌وه په‌نابه‌رێكی سووری، كه خه‌ڵكی شاری حه‌له‌به، له یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی وه‌رگرتنی داواكاری مافی په‌نابه‌رێتی له نزیك زاندامی هۆڵه‌ندا، سووته‌مه‌نی به‌جه‌سته‌ی خۆیدا كردووه و خۆی سووتاندووه.
دوای خۆسووتاندنهكهی، ئه‌و په‌نابه‌ره هاواری كردووه كه ده‌یه‌وێت منداڵه‌كانی ببینێت كه له توركیا ماونه‌ته‌وه و نه‌یانتوانیوه خۆیان بگه‌یننه ئه‌ڵمانیا، دواتر په‌نابه‌ره سوورییه‌كان ئاگری جه‌سته‌یان كوژاندووه‌ته‌وه‌و گه‌یاندوویانه‌ته نه‌خۆشخانه و پزیشكه‌كان رایانگه‌یاند كه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانی نییه.
ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری سووری، ماوه‌ی پێنج مانگه له كامپێكی نزیك شاری زاندامدا ده‌ژین، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیشی پێیان راگه‌یاندوون، له ماوه‌ی سێ مانگدا له داواكارییه‌كان بۆ مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كۆڵنه‌وه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش ماوه‌ی پێنج مانگ زیاتر تێپه‌ڕیوه‌و تا ئێستا ده‌ستییان به‌و رێكاره نه‌كردووه.