به‌ریتانیا.. به ره‌نگی ده‌رگا ماڵی په‌نابه‌ران جیاده‌كاته‌وه
ره‌خنه‌ی هاووڵاتی به‌دوای خۆیدا هێناوه

K24 - له‌نده‌ن:
حكوومه‌تی به‌ریتانیا، رێگای به كۆمپانیایه‌كی وڵاته‌كه‌یداوه، بۆ نیشته‌جێكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیاش بڵاویانكردووه‌ته‌وه، كه كۆمپانیاكه، ده‌رگای ماڵی په‌نابه‌ران، به ره‌نگی سوور بۆیه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له هاووڵاتییانی به‌ریتانی جیایان بكاته‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنی "BBC" له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه به‌شێك له هاووڵاتییانی به‌ریتانیا رایانگه‌یاند، ئه‌وان پێیان خۆش نییه جیاكاری له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا بكرێت و ده‌رگای ماڵه‌كانییان به ره‌نگی سوور بۆیه بكرێت.
به‌شێكشیان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، كه ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی په‌نابه‌ران ده‌رگای ماڵه‌كانییان سوور ده‌كه‌ن.
به‌ڵام كۆمپانیاكه لای خۆیه‌وه، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی ره‌نگی سوور بۆ ده‌رگای ماڵی په‌نابه‌ران، سیاسه‌تێكی ئه‌نقه‌ستی په‌یڕه‌وكراوی كۆمپانیاكه نییه له دژی په‌نابه‌ران.
حكوومه‌تی به‌ریتانیاش بڕیاریداوه لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكات و له راستی و درووستی بكۆڵێته‌وه.
سه‌رچاوه: BBC
.jpeg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)