ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی بایدن و عه‌بادی
هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن

K24 - واشنتۆن:
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا, له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بایدن و عه‌بادی ده‌خاته‌ڕوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، جۆزیف بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی له حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه، به‌تایبه‌تیش ئازادكردنه‌وه‌ی شاری رومادی و جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ عێراق كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه، له‌گه‌ڵ توركیا به گفتوگۆ كێشه‌كانییان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
بایدن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته عێراق به زووترین كات سه‌قامگیری بۆ رومادی بگه‌ڕێنێته‌وه و دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌گرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بایدن ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هاوكاریكردنی عێراق و به‌هێزكردنی ئابوورییه‌كه، له‌كاتێكدا حكوومه‌تی به‌غدا خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك چاكسازییه.