دووباندی تاوان و دزیكردن لە ھەولێر دەستگیر كران
"بەپێی مادەی 452 لە یاسای سزادانی عێراقیی سزا دراون".
K24 - ھەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، دوو باندی تاوان و دزیكردنیان لە ھەولێر دەستگیر كردووە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نەقیب ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر دەستگیركردنی دوو باندی تاوان و دزیكردنی لە ھەولێر راگەیاند، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوان لە ماوەی پازدە رۆژ گەڕان بە دوای باندێك توانیان لە كاتی ئەنجامدانی تاوان دەستگیریان بكەن".
گوتیشی: "باندێكی دیكە كە رێگریان لە ئافرەتێكی بە رەگەز رووسی كردبوو، لە لایەن ھێزەكانی نەھێشتنی تاوان دەستگیر كراون، ئەو باندە بەپێی مادەی 452 لە یاسای سزادانی عێراقیی سزا دراون".
رونێكردەوە: "ئەو كەسانەی لە باندەكەدا بوون ھەموویان خەڵكی شاری ھەولێرن، بۆ خۆشاردنەوە لە ھێزە ئەمنییەكان خۆیان دامامك دابوو، بەڵام پۆلیس بەرنامە و پلانی تایبەتی ھەبوو توانی دەستگیریان باكات".