سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: خۆڕاگریی گەلی كوردستان ئەنجامی دەبێت
داوا ده‌كات حكوومه‌ت هاوكاری كه‌سوكارییان بكات
K24 - هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی خنكانی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ریای ئیجه, وێڕای ئاراسته‌كردنی سه‌ره‌خۆشی، داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمیش ده‌كات، هه‌موو یارمه‌تییه‌ك بۆ كه‌سوكاری ئه‌و قوربانییانه بخاته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییه‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه وڵات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، داوا له هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی رووداوی له‌و جۆره دووباره نه‌بێته‌وه، هه‌موو لایه‌ك به په‌رۆشی و به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وشه‌دا بكه‌ن.
رۆژی شه‌ممه 22ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كوردی باشووری كوردستان، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن بۆ ئه‌وروپا، له ناو ده‌ریای ئیجه به‌له‌مه‌كانییان وه‌رگه‌ڕاو نزیكه 30 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا، كه ژماره‌یه‌كییان منداڵن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ڕاگەیێندراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
بەداخێكی زۆرەوە جارێكی تر ژمارەیەك هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی كۆچیان بۆ هەندەران تووشی كارەسات هاتوون و لە دەریای ئیجەدا خنكاون. ئەم هەواڵە مایەی خەم و پەژارەیەكی زۆرە بۆ هەموو لایەكمان و پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزیی خۆمان بە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە ڕادەگەیێنین و هیوادارین كارەساتی لەم شێوەیە دووبارە نەبێتەوە. هاوكات داوا دەكەین حكوومەتی هەرێمیش هەموو هەوڵێكی بۆ یارمەتیدانی كەسوكاری قوربانیان و هێنانەوەی تەرمی قوربانیانی ڕووداوەكە بخاتەگەڕ.
داواكاریشین لەپێناو دووبارەنەبوونەوەی كارەساتی لەم شێوەیە هەموو لایەك بە پەرۆشی و هەست بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ دیاردەی كۆچ و هۆكار و ئاسەوارەكانی بكەن. هەرچەندە وڵاتەكەمان بە دۆخێكی ناهەموار و سەختدا تێدەپەڕێ و سەرباری بوونی تەحەدیاتی گەورە بەڵام پێویستیمان بە دانبەخۆداگرتنێكی زیاترە. بە دڵنیاییەوە خۆڕاگریی گەلی كوردستان ئەنجامی دەبێت و ئاییندەیەكی گەش و سەربەرزانە چاوەڕوانی دەكات.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
23ـی 1ـی 2016