چین.. 35 چێشتخانه ماده‌ی هۆشبه‌ریان له خواردن كردووه

K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی چاودێری خۆراك له چین ئاشكرایكرد، 35 چێشتخانه له سه‌رتاسه‌ری چین، ماده‌ی هۆشبه‌رو ئه‌فیون له خواردنه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانیكه‌رانییان زیاتر بێت و به‌رده‌وام سه‌ردانییان بكه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌و فه‌رمانگه حكوومییه‌ی چین، تا ئێستا به‌و هۆیه‌وه 5 چێشتخانه داخراون، كه یه‌كێكیان زنجیره چێشخانه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌و وڵاته‌یه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له 30 چێشخانه‌ی دیكه‌ش ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندێنت" روونی نه‌كردووه‌ته‌وه چۆن ئه‌و ماده‌یه له خواردنه‌كان كراون، به‌ڵام هه‌وڵی له‌و جۆره پێشتر له چین هه‌بووه، كه ده‌بێته ئالووده‌بوونی راسته‌قینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و چێشخانانه ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی "شینخوا"ی چینی، هاڕاوه‌ی خه‌شخاش له بازاڕه‌كانی ئه‌و وڵاته به 60 ده‌ستده‌كه‌وێت و به مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی له پۆلیس، له‌گه‌ڵ بیبه‌ری تیژ و چه‌ند ماده‌یه‌كی دیكه‌ی به‌هارات داده‌نرێت.