ناتانياهۆ: جووه نيشتهجێكراوهكان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه
سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، بنيامين ناتانياهۆ، رايگه‌ياند، ئه‌و جووانه‌ى له لايه‌ن سوپاى ئيسرائيله‌وه له شارى خهليلى كه‌نارى خۆرئاوا راگوێزراوون، ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه.

K24 – قودس:
سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، بنيامين ناتانياهۆ، رايگه‌ياند، ئه‌و جووانه‌ى له لايه‌ن سوپاى ئيسرائيله‌وه له شارى خهليلى كه‌نارى خۆرئاوا راگوێزراوون، ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسى رۆيته‌رز، جووه نيشتهجێكراوهكان له كۆمه‌ڵگه درووستكراوه‌كانى ئيسرائيل له سه‌ر خاكه داگيركراوه‌كانى فه‌له‌ستين له ئاستيى نێوده‌وڵه‌تييدا دانيان پێدا نه‌نراوه و ئه‌و كۆمه‌ڵگانه به هۆكارى ناكۆكييه‌كانى نێوان فه‌له‌ستين و ئيسرائيل هه‌ژمار ده‌كرێن.
له ماوه‌ى رابردوودا به ده‌يان هاووڵاتى فه‌له‌ستينى به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چه‌قۆ وه‌شاندن له لايه‌ن سه‌ربازانى ئيسرائيله‌وه كوژران.
به هۆى هه‌بوونى كێشه له‌سه‌ر دوو ماڵى فه‌له‌ستينييه‌كان، حكومه‌تى ئيسرائيل، رايگه‌ياندووه، جووه هاورده‌كان، هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵ و حاڵى فه‌له‌ستينييه‌كان و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ئاڵۆزيى له نێوان هه‌ردوولادا بێته كايهوه.
هه‌ينى رابردوو، حكومه‌ت بڕياريدا 80 ماڵى هاورده‌كراوى جوو رابگوازێت، ئه‌و بڕيارهشى كاردانه‌وه‌ى جووه توندڕه‌وه‌كانى لێكهوتهوه.
ناتانياهۆ، روونيكردووه‌ته‌وه، كاتێك بڕيارنامهى كڕين و فرۆشتنى خانووه‌كان په‌سندكرا، رێگه به جووه هاورده‌كراوه‌كان ده‌ده‌ن بچنه ناو ئه‌و ماڵانه‌وه.