تهرمی 5 كۆچبهر گهیشتنهوه فڕۆكهخانهی سلێمانی
چیرۆكی پەك كەوتنی بەلەمەكەیان باس دەكات
K24 - ههولێر:
ئەمرۆ تەرمی 5 لەو كۆچبەرە كوردانەی لە چەند شەوی رابردوودا لە دەریای ئیجەدا خنكان، لە رێی فرۆكەخانەی سلێمانی گەیشتنەوە ھەرێمی كوردستان.
كەسوكاری بەشێك لە قوربانییانی دیكە ھەندێكیان لە توركیان و ھەندێكی دیكەش لە ھەرێمی كوردستانەوە چاوەڕێی ھەواڵی كەسوكاریانن .
ھێشتا كەسو كاری ئەو كۆچبەرە كوردانەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە دەریای ئیجە بەلەمەكەیان نقوم بوو، لە شاری ئیزمیری توركیا، چاوەڕوانی ئەوەن تەرمی كەس و كاریان بدۆزنەوە، ھەندێكیان دوعا دەكەن ھیچ كەسێكیان نەخنكابێت و ھەندێكیش بە بێ ھەواڵیی كەسەكانیان باوەڕیان بەوە ھێناوە، كەس و كاریان نەماون.
چەند شەوێك لەمەوبەر ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە رێی دەریای ئیجەوە بەرەو یۆنان بەرێكەوتن، بەڵام بەرلەوەی بگەنە شوێنی مەبەست، بەلەمەكانیان لەنێو دەریادا نقوم بوون.