لاريجانى: ده‌ستمان له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رنه‌داوه
ره‌تیكرده‌وه ئێران ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری عێراقدا بكات

K24 - به‌غدا:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا رایگه‌یاند، كاتێك داعش هێرشی كرده سه‌ر عێراق، ئه‌وان یه‌كه‌م وڵات بوونه كه هاوكاریی عێراق و هه‌رێمی كوردستانییان كردووه.
عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا پایته‌ختی عێراق, گوتی: "ئێمه شوكری خوا ده‌كه‌ین، خوا سعوودییه‌كان و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانی نه‌كردووه‌ته پادشای ناوچه‌كه تاكو بتوانن لێپێچینه‌وه له خه‌ڵكدا بكه‌ن".
لاريجانى وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كێشه داراییه‌كانی سعوودیه و كورتهێنانی بودجه‌ی ئه‌و وڵاته گوتی: "ئه‌وان خۆیشیان دووچاری كێشه‌بوونه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، دوو راستى هه‌یه پێویسته باسییان لێوه‌بكه‌ین، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه هه‌ندێك وڵاتانى عه‌ره‌بی ناوچه‌كه هه‌ن, یارمه‌تی به‌ره‌ی نوسڕه و داعش ده‌ده‌ن، كه ئه‌وان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دووه‌میشیان ئه‌وان وه‌ك ئێران، هاوكاری به‌غدا و هه‌ولێرییان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌ره‌نگاری تيرۆریستان ببنه‌وه.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ره‌تیكرده‌وه ئێران ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراقدا بكات و گوتی: "ئه‌وه پێی ناگوترێت ده‌ستێوه‌ردان به‌ڵكو بوێری ئێرانه".