سەرۆک وەزیرانی چیک: پلانێکمان ھەیە بۆ پڕچەککردنی ھێزی پێشمەرگە
سەرۆک وەزیرانی چیک رایگەیاند کە حکوومەتەکەی پلانێکی داڕشتووە بەمەبەستی رەوانەکردنی چەک و تەقەمەنیی زیاتر بۆ ھەرێمی کوردستان و پڕچەککردنی ھێزی پێشمەرگە.

K24
سەرۆک وەزیرانی چیک رایگەیاند کە حکوومەتەکەی پلانێکی داڕشتووە بەمەبەستی رەوانەکردنی چەک و تەقەمەنیی زیاتر بۆ ھەرێمی کوردستان و پڕچەککردنی ھێزی پێشمەرگە.
سەرۆک وەزیرانی چیک، بۆھۆزلاڤ سۆبۆتکا رایگەیاند کە: "وڵاتەکەی بە نیازە ٦٥٠٠ پارچە چەک و٧ ملیۆن گوللـە و تەقەمەنی جۆراوجوری دیکە بە رێگەی فڕۆکە چەنگییەکانی ئەمریکا رەوانەی ھەرێمی کوردستان وعێراق بکات، بەمەبەستی ھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق لە شەڕی دژی رێکخراوی داعش".
سەرۆک وەزیرانی چیک ئەوەشی روونکردەوە کە: "ھیواخوازە ئەنجامی سەرەدانەکەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ چیک ھەفتەی رابردوو، ببێتە ھۆی ئەوەی کە چیتر بەریتانیا رێگریی لە چیک نەکات بۆ فرۆشتنی فروکەی جەنگیی لە جۆری L-١٥٩ بە عیراق".
ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند ساڵی رابردوو حکوومەتی چیک بە سەدان تۆن چەک و تەقەمەنی بۆ ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق رەوانە کردووە.