هه‌ڕه‌شه له كوردانی تیشتهجێی به‌غدا ده‌كرێت
"داوای هه‌رچی زوو به‌جێهێشتنی ئه‌و شاره له كورده‌كان ده‌كرێت"
K24 – به‌غدا:
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له ڕێگه‌ی نامه و په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییه‌وه، هه‌ڕه‌شه له كورده‌كانی نیشته‌جێ له شاری به‌غدا ده‌كرێت.
به گوێره‌ی گوته‌ی كوردانی نیشته‌جێی به‌غدا: "هه‌ره‌شه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ده‌كرێن، چ له‌ڕێگه‌ی فڕێدانی نامه یان په‌یوه‌ندیكردنی ته‌له‌فۆنی و، له نامه و په‌یوه‌ندیه‌كاندا داوای هه‌رچی زوو به‌جێهێشتنی ئه‌و شاره له كورده‌كان ده‌كرێت".
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی په‌یامنێرمان له شاری به‌غدا، "ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد له ناوچه‌كانی كیفاح و جه‌میله و شاری سه‌دره‌وه په‌یوه‌ندیان به نووسینگه‌ی كوردستان24 كردووه رایانگه‌یاندووه: "چه‌ندین جاره هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێكراوه، گه‌ر ئه‌و شاره جێ نه‌هێڵن، ئه‌وا ده‌ره‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه".
بۆ پاراستنی ژیانیان ئه‌و هاووڵاتییه كوردانه ئاماده نه‌بوون لێدوانی راسته‌وخۆ بۆ كه‌ناڵی كوردستان 24 بده‌ن، زانیاریه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه گه‌یاندووه.