ئێران .. نه‌وجه‌وانان له‌سێداره ده‌درێن
به ده‌یان كه‌سی خوار 18 ساڵ له چاوه‌ڕوانی له‌سێداره‌دانن
K24 ـ ئێران:
رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی له دوایین راپۆرتیدا، ره‌خنه‌ی توندی له ئێران گرتووه به‌هۆی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان بۆتۆمهتبارانى تازه‌پێگه‌یشتوو له‌و وڵاته.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئێران له سه‌رووی ئه‌و وڵاتانه هه‌ژمارده‌كرێت كه سزای له‌سێداره‌دان بۆ كه‌سانی ژێر ته‌مه‌نی 18 ساڵ ده‌رده‌كات، له كاتێكدا ئێران له‌و وڵاتانه‌یه ئیمزای له‌سه‌ر جاڕنامه‌ی مافه‌كانی منداڵ كردووه.
راپۆرته‌كه‌ی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، له پێنج ساڵی رابردوودا له ئێران، 73 تۆمه‌تباری ژێر ته‌مه‌نی 18 ساڵ له سێداره‌دراون و نزیكه‌ی 160 كه‌سی دیكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوو له چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایه‌ن به‌سه‌ریاندا.
به‌گوێره‌ی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی منداڵ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تاوانبارانی ژێر ته‌مه‌نی 18 ساڵ له‌كاتی دادگاییكردنیان سزای له‌سێداره‌دان و به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تاییان بۆ ده‌رناكرێت.
له‌م راپۆرته (كوردستان24) زانیاری زیاتری له‌لایه.