دوێتچه‌ڤێله: پۆلیسی عێراق گه‌نده‌ڵه
"میلیشیاكان وڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن"

K24 ـ ئه‌ڵمانیا:
زۆربه‌ی دانیشتوانی شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به بنكه‌كانی پۆلیس ده‌رده‌بڕن و به شوێنی گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی مافه‌كانی هاووڵاتیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی دۆیتچهڤیڵهی ئه‌ڵمانیا، پۆلیسی عێراق به‌رگری له سكاڵاكار و تاوانلێكراوان ناكات و بنكه‌كانیان كردووه‌ته شوێنی پاره وه‌رگرتن و پاراستنی تۆمه‌تباران.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، له پێناوی پارهوهرگرتندا "سكاڵاكاران له بنكه‌كانی پۆلیس ده‌فرۆشرێن و بكوژ و دزه‌كانیش له ده‌ستی دادگا رزگارده‌كرێن".
ئه‌و كه‌ناڵه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌شڵێ: "هه‌ر هاووڵاتیه‌كی عێراق به‌هه‌ر هۆكارێك رووبكاته بنكه‌یه‌كی پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی، ناچار ده‌كرێت به‌رتیل بدات بۆ پێشكه‌شكردنی بچوكترین داواكاری، ههرتۆمهتبارێكیش له به‌ندیخانه پێویسته به‌رتیل به پۆلیس بدات بۆ وه‌رگرتنی خۆراك به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ".
له راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "میلیشیا شیعه‌كان" له پشته‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ن كه له بنكه‌كانی پۆلیسه‌وه دژی هاووڵاتیان ئه‌نجامده‌درێت.
عێراق به ته‌نگژه‌یه‌كی ئه‌منی و ئابووری گه‌وره تێپه‌ڕده‌بێت و چه‌ندین گرووپی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت بوونیان هه‌یه، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵكشانی ئه‌و ناكۆكیه تائیفیه‌ی له نێوان شیعه و سوننه، كه ناهاوسه‌نگی له حوكمڕانی نێوان پێكهاته‌كان هێناوه‌ته كایه‌وه و دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كردووه.