كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جنێف بۆ 24 سەعات دواخرا
لەبەر بارودۆخی نەخوازراو، شاندی حووسییه‌كان نەیانتوانی بگەنە شاری جنێفی پایته‌ختی سویسرا و بەو هۆیەوە کۆبوونەوەکە دواخرا

K24- هەولێر
لەبەر بارودۆخی نەخوازراو، شاندی حووسییه‌كان نەیانتوانی بگەنە شاری جنێفی پایته‌ختی سویسرا و بەو هۆیەوە کۆبوونەوەکە دواخرا.
شەوی رابردوو (12-6-2005) نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، شاندێكی حووسییه‌كان بڕیار بوو رۆژی یه‌كشه‌ممه له شاری جنێفی پایته‌ختی سویسرا كۆببنه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر بارودۆخێكی نه‌خوازراو، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دواخرا.
یه‌كێك له به‌رپرسه‌كانی وڵاتی یه‌مه‌ن به "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"ی گوت: "دوای گه‌یشتنی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناردبووی بۆ گواستنه‌وه‌ی شاندی حووسییه‌كان بۆ شاری جنێف، قه‌باره‌ی بچووك بووه و ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و شانده ئاماده كرابوون، ویستویانه سه‌ربكه‌ون بەڵام جێگای هه‌موویان نه‌بووەته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 24 سەعاتی داهاتوو دوا بخرێت".
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان روونی كرده‌وه، گرووپی حووسییه‌كان بوونه‌ته مایه‌ی دروستكردنی چه‌ند گرتفێكی لۆجستی و چه‌واشه‌كاری نێردراوانی شاندی حكوومه‌تی یه‌مه‌نی و سوورن له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵیان پێش كۆبوونه‌وه‌یان له جنێفدا، جگه له‌مه‌ش چه‌ند داواكارییه‌كیان پێشكه‌ش كردووه كه له گفتوگۆكانی پێشووتردا پاشگهزببوونهتهوه لێی.