منداڵانی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانى قوتی رۆژانەیان كار دەكەن

دروستبوونی قەیرانی داریی و نەبوونی مووچە بەشێك لە منداڵانی كوردستان ناچار بە كاركردن دەكات

K24 - ھەولێر:

دروستبوونی قەیرانی داریی و نەبوونی مووچە بەشێك لە منداڵانی كوردستان ناچار بە كاركردن دەكات.

ھەرچەنەدە كاركردن ئەركی منداڵ نیە به‌ڵام منداڵان بۆ ھاوكاریكردنی دایك و باوكیان وپەیداكردنی بژێوی ژیانیان كاردەكەن.

وەزارەتی كار و كارووباری كۆمەڵایەتی كاركردنی منداڵان و وازھێنانانی منداڵان لە خوێندن بە مەترسی دەزانن.

بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەكانی منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ كاریان پێناكرێت.

Fly Erbil Advertisment