منداڵانی كوردستان بۆ بهدهستهێنانى قوتی رۆژانەیان كار دەكەن
دروستبوونی قەیرانی داریی و نەبوونی مووچە بەشێك لە منداڵانی كوردستان ناچار بە كاركردن دەكات
K24 - ھەولێر:
دروستبوونی قەیرانی داریی و نەبوونی مووچە بەشێك لە منداڵانی كوردستان ناچار بە كاركردن دەكات.
ھەرچەنەدە كاركردن ئەركی منداڵ نیە بهڵام منداڵان بۆ ھاوكاریكردنی دایك و باوكیان وپەیداكردنی بژێوی ژیانیان كاردەكەن.
وەزارەتی كار و كارووباری كۆمەڵایەتی كاركردنی منداڵان و وازھێنانانی منداڵان لە خوێندن بە مەترسی دەزانن.
بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەكانی منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ كاریان پێناكرێت.