له‌شفرۆشى به ژماره‌يه‌ك له‌و ژنانه‌وه ده‌كرێت كه روو له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن
كۆچبه‌ران ده‌كرێنه ئامانج
K24 ـ هه‌ولێر:
له سنووره ئاوییه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان كه رێڕه‌وێكی سه‌ره‌كی كۆچبه‌رانی نایاساییه، بازرگانیكردن به مرۆڤ ده‌بێته دیارده.
له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی كۆچبه‌ران به ده‌ریای ئیجه، جگه‌له‌وه‌ی رووبه‌ڕووی نوقمبوونی به‌له‌مه‌كانیان و خنكان ده‌بنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كۆچبه‌ران له‌لایه‌ن چه‌ند باندێكی قاچاغچی و بازرگانیكردن به مرۆڤ "مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ده‌كرێت".
كامه‌ران حاجی عومه‌ر په‌یامنێری (كوردستان24) له شاری ئیزمیری توركیا گوتی: "له ده‌ریای ئیجه رۆژانه كاره‌ساتی مرۆیی گه‌وره رووده‌دات كه باوه‌ڕناكرێت، چه‌ند باندێكی بازرگانیكردن به مرۆڤ هه‌ن، له پێناوی پاره بازرگانی به له‌شی ژن و منداڵی كۆچبه‌ران ده‌كه‌ن".
به‌گوێره‌ی زانیاری كامه‌ران، ئاواره و كۆچبه‌ران له‌و سنووره یه‌كجار زۆره و چه‌ندین به‌سه‌رهات و رووداوی دڵته‌زێنیان لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له‌م راپۆرته‌دا زانیاری زیاتر ده‌بینن.