داوادەكرێت دەستكاری گۆڕە بە كۆمەڵەكانی شنگال نەكرێت

رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ داوا لە ھێزەكانی پێشمەرگە دەكەن دەستكاری گۆڕە بە كۆمەڵەكانی شنگال نەكەن

K24- شنگال:

رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ داوا لە ھێزەكانی پێشمەرگە دەكەن دەستكاری گۆڕە بە كۆمەڵەكانی شنگال نەكەن، بۆ ئەوەی وەك بەڵگە لە دادگای نێودەوڵەتی بەكاربھێنرێن.

ھیومان رایتس وۆچ دەڵێت: نابێت دەستكاری گۆڕە بە كۆمەڵەكان بكرێت بۆئەوەی بەڵگەی پێویست وەك خۆیان بمێنن و گەردەستكاری گۆڕەكان نەكرێت وەك بەڵگە بەكاردەھێنرێن بۆ سەلماندنی كۆمەڵكوژی ئێزدیەكان بە دەستی داعش. 

ھیومان رایتس وۆچ دەشڵێت: ماوەیەك لە مەوبەرتیمێكمان سەردانی شنگالی كردبوو ھەندێ گۆڕی بە كۆمەڵیان بینیبووكە دەستكاریكرابوون، ئەمەش كاریگەری خراپی دەبێت لە سەر جینۆسایدی ئێزدیەكان  لە دادگای نێودەوڵەتی و ناساندنی تاوانەكانی داعش وەك جینۆساید.

جۆستۆرك بەرپرسی بەشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ دەڵێت: سەلماندنی جینۆسایدی ئێزدیەكان لە سەر دەستی داعش بە ستراوەتەوە، بەو گۆڕە بە كۆمەڵانەی لە شنگال و چیای شنگال دەۆزراونەتەوە پێویستە بە ھەموو شێوەیەك پارێزراوبن داواش لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی بەغدا دەكات لە رێگای كەسانی شارەزا و پسپۆڕئەو گۆڕانە بپارێزن.

Fly Erbil Advertisment