لوبنان بازێكی ئیسرائیل به سیخوڕیكردن تۆمه‌تبار ده‌كات

K24 - به‌یرووت:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل رایانگه‌یاند، ئه‌و بازه‌ی له‌لایه‌ن لوبنانه‌وه به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته راوكرابوو، به‌هاوكاری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، گه‌ڕێنرایه‌وه ته‌لئه‌بیب.
ژماره‌یه‌ك لادێنشینی لوبنانی، بازێكی ئیسرائیلیان له‌نزیك سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته راوكردووه كه له ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ڵفڕیوه و به گوێره‌ی راگه‌یاندنی لوبنانیش، بازه‌كه درێژی باڵه‌كانی نزیكه‌ی 2 مه‌تر ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی لادێنشینان بازه‌كه‌یان راوكرد، رایانگه‌یاند، كه ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی به‌دواداچوون، له‌سه‌ر كلكی ئه‌و باڵنده‌یه جێگیركراوه.
هه‌رچی به‌رپرسانی ئیسرائیله رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و بازه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی پاراستنی گیانله‌به‌رانه و ماوه‌یه‌كه برینه‌كانی له‌لایه‌ن ده‌زگای چاودێری گیانله‌به‌ران ساڕێژكراوه و له ئیسپانیاوه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ناوچه‌كه.
بازه‌كه له‌سه‌ر باڵه‌كانی، چه‌ند نیشانه‌یه‌كی ناسینه‌وه و ژماره‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌بووه و له‌لایه‌ن زانكۆی ته‌لئه‌بیبه‌وه چاودێریكراوه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بازنه‌یه‌كی كانزایی كه به قاچه‌كانییه‌وه به‌ستراوه نووسراوه "زانكۆی ته‌لئه‌بیب. ئیسرائیل".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌سه‌ڵاتداران ئیسرائیل رایانگه‌یاند، له پرۆسه‌یه‌كی نهێنیدا له‌گه‌ڵ لوبنان و به هاوكاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ده‌سته‌ی پارێزگاری سرووشتی ئیسرائیل توانی بازێك بگه‌ڕێنێته‌وه، كه‌له‌لایه‌ن لادێنشینه‌كانی لوبنانه‌وه، له گوندی (بنت جبیل)ه‌وه راوكرابوو.
تۆمه‌تباركردنی باڵنده به سیخوڕیكردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل (مۆساد) یه‌كه‌مجار نییه و پێشتریش له ساڵی 2011، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه، له گوندی (حائلی بیابانی)، باڵنده‌یه‌كیان راوكرد، كه ئامێری به‌دواداچوونی ئه‌لیكترۆنی پێوه به‌ستراوه.