رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ: گۆڕه بهكۆمهڵهكانی شنگال بپارێزن
تاكه بهڵگهن بۆ جینۆساید

K24 - ههولێر:
رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ داوا لە ھێزی پێشمەرگە دەکات دەستکاریی ھیچ گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئێزیدییەکان لە شنگال و دهوروبهری نەکەن و بیانپارێزن، بۆ ئەوەی لەداھاتوودا وەک بەڵگە لەدادگای نێودەوڵەتی بۆ سەلماندنی تاوانی جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی لە لایەن داعشەوە بەكار بھێندرێن.
ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییە لە راگەیاندراوێکدا، ئاشکرای دەکات چەند مانگێک پێش ئێستا تیمێکی تایبەتیان سەردانی شنگالیان کردووە و لەوێ بینیوییانە کە چهند گۆڕێكی بەکۆمەڵ لەلایەن ھێزی پێشمەرگە دۆزراونەتەوە و دواتر پڕکراونەتەوە و ھیچ سیمایەكی گۆڕی بەکۆمەڵیان پێوە دیار نییە، ئەمەش رەنگە کاریگەری نهرێنی لەسەر کەیسی بهجینۆسایدناساندنی ئێزیدییەکان ھەبێت لە دادگای نێودەوڵەتی لاھای.
لەمبارەیەوە بەرپرسی بەشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی ئەم رێکخراوە، جۆ ستۆرک دەڵێن: "سەلماندنی تاوانی جینۆسایدی ئێزدییەکان لەسەر دەستی چەکدارانی داعش، پشتی بەو گۆڕە بە کۆمەڵانەی لە شنگال و نزیک چیای شنگال ھەن بەستووە و دەبێ بەھەموو توانایەکەوە پارێزگاریان لێ بکرێت".
ئەو رێکخراوە داواش دەکات، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا، پسپۆڕان و شارەزایان بۆ چۆنییەتی پاراستنی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە بانگھێشت بكەن .