په‌رله‌مانى ئێران: گه‌نده‌ڵى له دامه‌زراوه حكوومیه‌كان زیادىكردووه
به‌راورد به دوو ساڵی رابردوو

K24
ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی پەرله‌مانی ئێران لە راپۆرتێک‌دا ئاشکرای کرد گەندەڵیی لە دامەزراوە حکوومییەکانی وڵات‌دا زۆر زیادیان کردووە.
له راپۆرتەكه‌دا ئاماژە دراوه کە: 271 رێکخراوی ئابووریی لە ئێران پێیانوایە رێژەی گەندەڵیی دەزگاکانی حکوومەت لە دوو ساڵی رابردوودا زیادیان کردووە.
راپۆرته‌كه‌ی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی ئێران په‌نجا لاپه‌ڕه و بیسته‌مین راپۆرتی وەرزیی پەرلەمانە كه لەسەر دۆخی ئابووریی و ده‌رفه‌تی کار لە ئێران بڵاو ده‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌شێك له زانیارییه‌كانی نێو راپۆرته‌كه: گەندەڵیی کارگێڕی لە دەزگا حکوومییەکاندا سێهەمین هۆکاری دۆخی نالەباریی هه‌لی كاره له ئێران، به تایبه‌ت لە پارێزگاکانی ئەلبورز، سنە و کرماشان.