هیومه‌ن رایتس وۆچ میلیشیای شیعه به كوشتنی سووننه‌كان له میقدادیه تۆمه‌تبار ده‌كات
"میلیشیا شیعه‌كان 10 سووننه‌یان كوشتووه و مزگه‌وت و دووكانه‌كانیشیان رووخاندوون"
K24 – نیۆیۆرك
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی میلیشیا شیعه‌كان به كوشتنی ده‌یان سووننه و رووخاندنی دوكان و مزگه‌وته‌كانیان له قه‌زای میقدادیه(40 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی به‌عقووبه) تۆمه‌تباركرد.
له راپۆرتێكدا، هیومه‌ن رایتس وۆچ رایگه‌یاند: "له دوای ته‌قینه‌وه‌كانی 11كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر2016، كه داعش به‌رپرسیارێتی خۆیانی لێ راگه‌یاند، ئه‌ندامانی میلیشیا شیعه‌كان، له قه‌زای میقدادیه‌ی سه‌ر به دیاله ده‌یان سووننه‌یان كوشتووه و رفاندووه ، هیچ كه‌سێكیش له ئه‌ندامانی ئه‌و میلیشیا شیعانه لهسهرتاوانهكانیان دادگایی نه‌كراون".
له 11 كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر 2016، دوو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك له قاوه‌خانه‌یه‌ك له قه‌زای میقدادیه روویاندا و داعش به‌رپرسیارێتی خۆیانی لێ راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كردبووه ئامانج.
هیومه‌ن رایتس وۆچ رایگه‌یاند: "دووتهقینهوهكان بوونه هۆی كوژرانی نزیكه‌ی 26 كه‌س، كه به قسه‌ی دانیشتوویهكی نزیك قاوه‌خانه‌كه زۆربه‌یان سووننه بوون، له به‌رامبه‌ردا ریكخراوی به‌در و عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق، كه دوو میلیشیای شیعه‌ی ده‌ستڕۆیشتوون له قه‌زاكه، هێرشیانكرده سه‌ر ماڵ و مزگه‌وتی سووننه‌كان و 10 كه‌س یان زیاتر هه‌روه‌ك دانیشتوانی قه‌زاكه رایانگه‌یاندووه لێ كوشتوون".
لای خۆیه‌وه جۆ ستۆرك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا له هیومه‌ن رایتس وۆچ گوتی: "جارێكی‌تر هاووڵاتیان باجی نشووستهێنانی حكوومه‌تی عێراق له كۆنتڕۆڵكردنی میلیشیاكان ده‌ده‌نه‌وه".
جۆ ستۆرك دووپاتیكرده‌وه: "پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن، داوا له به‌غدا بكه‌ن سنوورێك بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه دابنێت".
به گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له كاتی شه‌ڕ و ململانێكاندا، كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی هاووڵاتیان و خاپووركردن و له‌ناوبردنی موڵك و سامانه‌كانیان به‌بێ هۆ، پێشێلكردنێكی خراپی یاسا مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كانی عێراق جێبه‌جێده‌كرێت، له‌وانه‌شه بگاته ئاستی تاوانی جه‌نگ.
له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌ی هیومه‌ن رایتس وۆچ هاتووه: "له 7 نیسان/ئه‌پریل 2015 كه حكوومه‌تی عێراق حه‌شدی شه‌عبی خسته چوارچێوه‌ی سوپای عێراقه‌وه، به‌غدا له كار و كرده‌وه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رپرسیاره".