يادكردنهوهى كۆچى دوايى ئيدريس بارزانى، سهركردهى گهلى كورد
K24 - ههولێر:
زۆرن ئەو قۆناغانەی كە جووڵانەوەی نەتەوەیی كورد بە قەیران و ئاڵۆزی و سەختی لێیان دەرباز بووە، بەشێكی گرنگ لە ھۆكاری ئەم دەربازبوونەش دەگەڕێتەوە بۆ رۆڵی مێژوویی ڕابەر و سەركردە كاریزميیەكانی گەلی كورد.
يەكێك لەو نموونانهش, رۆڵی سەركردەی مەیدانی و گفتوگۆی ئاشتیيانە ئیدریس بارزانییە, كه ئێستا ئەزموون و شێوازی كاری پێشمەرگانەی ئەم سەركردەیە, بووهته رێنیشاندەر بۆ پێشمەرگەكان لە بەرەكانی جەنگدا.
ئیدریس بارزانی لە ساڵی 1944 لە دایك بووە و لە بەیانی 31ی مانگی كانوونى دووهم/ یهنایهری 1987 لە سلیڤانای سەر بە شاری ورمیێ رۆژھەڵاتی كوردستان ماڵئاوایی كرد.