فراكسيۆنى سهوز دهچێته بهردهم دادگا
پێشتر باس لەوەكراوە پارەی ھەرێم براوەتە دەرەوەی وڵات

K24 - ھەولێر:
سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، فراكسیۆنەكەیان بە فەرمی داواكاری گشتی ئاگادار دهكاتهوه، كە بە دواداچوون لە بارەی ئەو زانیاریانە بكات كە باس لە بردنە دەرەوەی پارەی ههرێمى كوردستان دەكەن.
لە لێدوانێكی تایبەت بۆ ماڵپەڕی كوردستان 24، بێگهرد تاڵەبانی، سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: "وەك فراكسیۆنی یەكێتی بە فەرمی داوا ئاراستەی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان دەكەین، بە دواداچوون بۆ ئەو قسە و لێدوانانە بكات كە باس لە بردنە دەرەوەی پارەی ھەرێمی كوردستان دەكەن لە لایەن ھەندێك كەس و لایەن".
گوتیشی: "لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەك سياسی و ئەندام پەرلەمان و كەسایەتی بە جیا باسیان لەوەكردووە كە پارەی ھەرێمی كوردستان لە لایەن ھەندێك كەس و لایەن براوەتە دەرەوەی وڵات، بۆیە دەكرێت داواكاری گشتی لێپرسینەوە لەو كەسانە بكات ئەگەر ئەو زانیاریانە راستن با لە رێگەی یاساوە ھەوڵبدرێت ئەو پارانە بگەڕێندرێنەوە ههرێمى كوردستان".
ئەو گوتانەی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە، لە سەروبەندی گفتوگۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە بارەی قەیرانی دارایی و ئابووریی، ھەندێك لە سیاسەتمدار و پەرلەمانتار باسیان لەوە كرد، كە لە پارەی ھەرێمی كوردستان براوەتە دەرەوەی وڵات.