نرخی نه‌وت كه‌مێك به‌رزبوویه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رووسیا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی ئۆپێك و وڵاتانی به‌رهه‌مێهنه‌ری نه‌وت له ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه رێككه‌وتن كۆببنه‌وه، ئه‌وانیش ئاماده‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئۆپێك كۆببنه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا كه‌مێك به‌رزبێته‌وه.
كرانه‌وه‌ی رووسیا بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئۆپێك، هیوای وه‌به‌رهێنه‌رانی بووژانده‌وه كه گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت بۆ پشتیوانیكردنی نرخه‌كان جمووجۆڵیان كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام له ناو ئۆپێك و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه بگه‌ونه رێككه‌وتنێك بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌وا ئێمه‌ش كۆده‌بینه‌وه".
لای خۆیه‌وه گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری رووسیا رایگه‌یاند: "هیچ كاتێك بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و راوێژ له نێوان رووسیا و وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت دیاری نه‌كراوه".
دوێنێ داتاكان ئاشكرایانكرد نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مریكی زیادیكردووه، ئه‌وه وایكرد نرخی نه‌وت دابه‌زێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مڕۆی رووسیا نرخه‌كانی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكه‌ڵه‌ی برێنت 40 سه‌نت به‌رزبوویه‌وه و بووه 33.12 دۆلار، هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی 46 سه‌نت به‌رزبوویه‌وه و بووه 30.34 دۆلار.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز