سلۆڤینیا هاوكاری سه‌ربازی كوردستان ده‌كات
15 راوێژكاری سه‌ربازیش ده‌نێرێت

K24 - هه‌ولێر:
حکومەتی سلۆڤینیا، بڕیاری ناردنی راوێژکار و کەلوپەلی سەربازی بۆ ھەرێمی کوردستان پەسەندکرد و بڕیارە لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا ھاوکارییە سەربازییەکانی سلۆڤینیا بگه‌نە ھەرێمی کوردستان.
وەزیری بەرگری سلۆڤینیا، ئەندریا کاتیچ رایگەیاند، حکوومەتەکەی بڕیاریداوه لە ھەڵمەتی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی رێکخراوی داعش لە عێراق و سووریا بەشداری بکات و یەکەم ھەنگاویشی بریتی دەبێت لە ناردنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ره‌وانه‌كردنی ١٥ راوێژكار و راهێنه‌ری سه‌ربازی بۆ ھەرێمی کوردستان.
كاتیچ گوتی: "به به‌های زیاتر لە ٧٠٠ ھەزار دۆلار، کەلوپەلی سەربازی بۆ ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی ره‌وانه ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "پلانی ناردنی راوێژکارەكان له مانگی ئازار/ مارسی داھاتوودا لەگەڵ ھێزی ھاوپەیمانان تاووتوێ دەکرێت".