به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خموور: پێشمه‌رگه ناكه‌ینه قوربانی گونده عه‌ره‌بنشینه‌كان
ئه‌و گوندانه قووڵایی ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌كانن
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، له میحوه‌ری مه‌خموور، په‌لاماری چه‌ند گوندێكی عه‌ره‌بنشینی ناوچه‌كه‌یان دا، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش توانییان به‌شێك له گوندی كودیله كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، كه له‌لایه‌ن هۆزه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌پارێزرێن.
دواتر له‌سه‌ر داوای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، توانییان چه‌كدارانی داعش له گونده‌كه ده‌ربكه‌ن و له ناوچه‌كه‌ش دوورییان بخه‌نه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه نه‌جات عه‌لی، به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خموور بۆ كوردستان 24 گوتی: "ئێمه له‌سه‌ر داوای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به هانای هۆزه عه‌ره‌به چه‌كداره‌كانه‌وه هاتووین".
له باره‌ی پاراستنی ئه‌و گونده له‌دوای ئازادكردنه‌وه‌شی نه‌جات عه‌لی گوتی: "سه‌ره‌تا هاوپه‌یمانان پێیان ناخۆش بوو پێشمه‌رگه بێنه ناو ئه‌و گونده و ئێمه‌ش ئاماده نین پێشمه‌رگه له‌سه‌ر گونده عه‌ره‌بنشینه‌كان به شه‌هیدكردن بده‌ین".