بارزانی په‌یامێك ئاراسته‌ی تاڵه‌بانی ده‌كات
به‌بۆنه‌ی كچی دوایی جه‌نگی تاڵه‌بانییه

K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق كرد، به‌بۆنه‌ی كۆچی دواییكردنی شێخ جه‌نگی تاڵه‌بانی.
شێخ جه‌نگی برا گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ئێواره‌ی رۆژی 4ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016، له شاری كۆیه كۆچی دواییكرد و ئه‌مڕۆ هه‌ینی، یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌ی له ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی له شاری كۆیه به‌ڕێوه‌چوو.