تاڵه‌بانى بۆ نۆبڵى ئاشتيى كانديد ده‌كرێت
سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عێراق تاڵه‌بانى بۆ خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتيى كانديد ده‌كات.

K24 – به‌غدا:
سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عێراق تاڵه‌بانى بۆ خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتيى كانديد ده‌كات.
دادوه‌ر مه‌دحه‌ت مه‌حمود، سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عێراق، سه‌رۆك كۆمارى پێشوو، جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى بۆبڵى ئاشتيى كانديد كرد و رايگه‌ياند، تاڵه‌بانى به دڵسۆزييه‌وه كارى بۆ نه‌هێشتنى فيتنه و ره‌گه‌زپه‌رستى و ململانێى تائيفى ده‌كرد.
له‌و باره‌يه‌وه، عه‌بدولستار بيرهقدار، گوته‌بێژى فه‌رمى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، رايگه‌ياند، سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئيتيحادى عێراق، مه‌دحه‌ت مه‌حموود، نووسراوێكى فه‌رمى ئاراسته‌ى ئه‌ميندارێتى گشتيى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران كردووه و تێيدا پێشنيازى كردووه، ده‌وڵه‌ت جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵ كانديد بكات.
بيرهقدار گوتيشى: له نووسراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه تاڵه‌بانى تاكه زامنيى ئارامى بووه له عێراقدا و له رۆژى يه‌كه‌مى گۆڕانكارى له عێراقدا له 2003دا به هه‌وڵى دڵسۆزانه‌ى ئه‌و توانرابوو، شه‌ڕى تائيفى و رهگهزيى له عێراقدا به‌رى پێ بگيرێت. هه‌روه‌ها مێژووييه‌كى پڕ له سه‌روه‌رى له خه‌بات و تێكۆشاندا هه‌يه.
روونيشيكرده‌وه، كانديد كردنى تاڵه‌بانى له به‌رئه‌نجامى لێكۆڵينه‌وه‌ى ورده‌ى واقيعى عێراق و ئه‌و ره‌وشه‌ى پێيدا تێپه‌ڕيوه و ئه‌و هه‌وڵانه‌ى تاڵبهانى له پێناو ئه‌م وڵاته‌دا به هه‌موو پێكهاتهكانييهوه داويهتى سه‌رچاوه‌ى گرتووه.
پێشتريش وه‌زارى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق به شێوه‌يه‌كى فه‌رمى ناديه موراد، ناسراو به كچى كوردستان، ئه‌و كچه ئێزدييه‌ى كه له ده‌ستى چه‌كدارانى داعش رايكردبوو، كانديدى كرد بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتيى.
پرۆسه‌ى كانديدكردنى كه‌سايه‌تييه‌كان بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌كانى نۆبڵ پرۆسه‌يه‌كى ئازاده و چه‌ند مهرجێكيشى هه‌يه.
ناوى كانديده‌كان له لايه‌ن ليژنه‌يه‌كى راوێژكارييهوه سه‌ر به ده‌زگاى خه‌ڵاتى نۆبڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت و پرۆسه‌كه‌ش چه‌ند مانگێك ده‌خايه‌نێت و له مانگى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسهمبهردا ناوى وه‌رگرى خه‌ڵاته‌كان راده‌گه‌يه‌نرێت.