10 نهێنی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا
ئاستی رۆشنبیریان به‌رزه و 35 زمان ده‌خوێنن

K24 ـ هه‌ولێر:
هێزه تایبه‌تییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا كه به‌هێزترین سوپایه له جیهاندا، جگه له توانای جه‌نگیی و راهێنانی سه‌ختی سه‌ربازی، چه‌ندین توانا و به‌هره‌ی سه‌رنج راكێشایان هه‌یه له بواره جۆراوجۆره‌كانی وه‌كو له بواری پزیشكی و په‌ره‌پێدانی مرۆیی و زانسته‌كانی كارگێڕی.
1ـ قورسایی 45 كیلۆگرام له یه‌ده‌گ به كۆڵه‌پشت هه‌ڵده‌گرن
هه‌ر سه‌ربازێك له هێزی تایبه‌ت، توانای هه‌ڵگرتنی چه‌ك و فیشه‌ك و كه‌لوپه‌لی پێویستی سه‌ربازی وه‌كو (جی پی ئێس)، رووناكی، نه‌خشه، هه‌روه‌ها قه‌ڵه‌م و كاغه‌زی هه‌یه به قورسایی 45 كیلۆگرام، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئاسته‌نگێك په‌كی نه‌كه‌وێت.
2ـ هه‌شت ساڵ ئه‌زمونی پێویستیان هه‌یه
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بچنه ریزی هێزه تایبه‌ته‌كان، پێویسته پێشتر به‌لایه‌نی كه‌م 8 ساڵ خزمه‌تی سه‌ربازییان هه‌بێت له سوپای ئه‌مریكا.
3ـ ژیانی هاوسه‌ریان رێكخراوه
زۆربه‌ی سه‌ربازانی یه‌كه تایبه‌ته‌كان خێزاندارن و دوو منداڵیان هه‌یه، جگه‌له‌وه تێكڕای ته‌مه‌نی سه‌ربازه‌كان 29 ساڵه، به‌ڵام تێكڕای ته‌مه‌نی ئه‌فسه‌ر له‌و هێزه تایبه‌تانه 34 ساڵه.
4ـ دوو بڕوانامه‌ی زانكۆییان هه‌یه
هه‌موو سه‌ربازێك له هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا، بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆی هه‌یه له زانكۆیه‌كی سه‌ربازی، جگه له بڕونامه‌ی زانكۆیه‌كی دیكه.
5ـ ئاستی رۆشنبیریان به‌رزه و 35 زمان ده‌خوێنن
پێویسته هه‌موو سه‌ربازێكی یه‌كه تایبه‌تییه‌كان، جگه له زمانی ئینگلیزی، زمانێك بخوێنن له كۆی ئه‌و 35 زمانه‌ی هێزی ئاسمانی ده‌یخوێنن، جگه له‌وه‌ی زیره‌كی و رۆشنبیری گشتی یه‌كێكه له مه‌رجه‌كان.
6ـ كۆنگرێس دامه‌زرێنه‌ره
یه‌كه تایبه‌تیه‌كانی ئه‌مریكا له نێوان ساڵانی 1986 و 1987 به هه‌مواركردنی یاساكانه‌وه له لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته دامه‌زراوه.
7ـ هه‌موویان رۆڵی پزیشك ده‌بینن
سه‌رجه‌می سه‌ربازانی هێزه تایبه‌ته‌كان خولی تایبه‌تی پزیشكیان بینیوه و ده‌توانن رۆڵی فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی ببینن و هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن له كاتی برینداربوون.
8ـ بۆ كاره‌ساته سروشتییه‌كان راهێندراون
هێزه تایبه‌ته‌كان ده‌توانن رۆڵی فریاگوزاری ببینن بۆ رزگاركردنی هاووڵاتیان له‌كاتی روودانی كاره‌ساتی سروشتی و قه‌یرانه‌كان، وه‌كو ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان و لافاو و روودانی بومه‌له‌رزه.
9ـ وه‌رزشوانن
سهربازهتایبهتهكان شاره‌زاییان هه‌یه له یاریه‌كانی مشته‌كۆڵه و مه‌له و هونه‌ره‌كانی دیكه‌ی جه‌نگ، جگه له یاریه‌كانی دیكه‌ی كات به‌سه‌ربردن.
10ـ ئازادن له هێشتنه‌وه‌ی ریش و سمێڵ و پرچی درێژ
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تاكو له هه‌موو ژینگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بتوانن خۆیان بگونجێنن بۆ نموونه له وڵاتێكی وه‌كو ئه‌فغانستان ریشی درێژ باوه.