دایكی ئه‌سه‌د كۆچی دواییكرد
1930 له لازقییه له‌دایكبووه

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سووریا، كۆچی دوایی دایكی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا و هاوسه‌ری حافز ئه‌سه‌د، له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا راگه‌یاند.
ئه‌نیسه مه‌خلووف، هاوسه‌ری حافز ئه‌سه‌د، سەرۆکی پێشووی سووریا، له ساڵی 1930 له لازقییه‌ی رۆژئاوای سووریا له‌دایكبووه و ساڵی 1957 هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ حافز ئه‌سه‌د كردووه و خاوه‌ن چوار كوڕ و كچێكه به‌ناوه‌كانی باسل، ماهیر، به‌شار، مه‌جد و بوشرا.
حافز ئه‌سه‌د كه هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئه‌نیسه كردووه، له پله‌ی ملازمی سه‌ربازیدا بووه و دواتر پله به پله تا له ساڵی 1966 بووه‌ته وه‌زیری به‌رگری.
دواتریش له ساڵی 1971 بوو به سه‌رۆك كۆماری سووریا و تا ساڵی 2000 كۆچی دوایی كرد و به‌شار ئه‌سه‌د بووه سه‌رۆك كۆمار سووریا.
