كەنهدا ھاوكاری داریی و سەربازی زیاتر پێشكەشی عێراق دەكات
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: كەنداھاوكاری داریی و سەربازی زیاتر پێشكەشی عێراق دەكات.
K24 - بەغدا:
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: كەنداھاوكاری داریی و سەربازی زیاتر پێشكەشی عێراق دەكات.
نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاند:"جاستن ترۆدۆ سەرۆك وەزیرانی كەنەدا، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، بە عەبادی راگەیاندووە، وڵاتەكەی ھاوكاری پێشكەش بە عێراق دەكات".
ترۆدۆ بەڵێنی داوە بەردەوام بێت لە بەرەنگاربوونەوەی چەكدارانی داعش، لە چوارچێوەی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و راھێنانی سەربازی ھێزە عێراقییەكان وھاوكاریكردنی ئاوارەكان.
ئەمەش لە دوای ئەوەوە ھات كە لە ماوەی رابردوو دا كەنەدا رایگەیاندبوو: ھێرشە ئاسمانییەكانی دژ بە چەكدارنی داعش راگرتووە.