كه‌نه‌دا بۆ شه‌ڕى دژى داعش پلانێكى نوێ ده‌خاته‌ڕوو
ئه‌مڕۆ كه‌نه‌دا پلانێكى نۆێ ده‌خاته‌ڕوو بۆ کاراکردنی به‌شداریكردنی له هاوپه‌یمانێتی دژى داعش

K24- ئۆتاوا
نووسینكه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دا رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیران، جاستن ترۆدۆ پلانى نوێى وڵات ده‌خاته‌ڕوو سه‌باره‌ت به چۆنێتی کاراکردنی به‌شداریكردنی کەنەدا له هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش.
نووسینكه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دا له راگەیەندراوێکدا گوتی: "ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیران، جاستن ترۆدۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا پلانى نوێى وڵات ده‌خاتەڕوو سه‌باره‌ت به چۆنێتی کاراکردنی به‌شداریكردنی کەنەدا له هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش".
دواى هەڵبژاردنى بە سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دا، جاستن ترۆدۆ، بڕیاریدا هێرشى فڕۆكه‌كانى کەنەدا بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش له عێراق و سووریا رابگرێ.
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دوێنێ له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا به سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادیى، راگه‌یاند، كه‌نه‌دا له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش به هاوكارى دارایى و راهێنان و كه‌لوپه‌لى سه‌ربازیى له پشتیوانیكردنى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.