22 كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریای ئیجه‌ نقوومبوون

ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ ده‌یانویست بگه‌نه‌ دوورگه‌یه‌كی یۆنان

K24 – توركیا:

به‌رپرسێك له‌ ئێشكگری كه‌ناره‌ ئاوییه‌كان له‌ توركیا به‌ رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه‌: "ئه‌مڕۆ 22 كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریای ئیجه‌ له‌ كه‌ناره‌ ئاوییه‌كانی ناوچه‌ی ئیدرمیت له‌ هه‌رێمی بالكسێر نقوومبوون‌، له‌وكاته‌ی ‌ ده‌یانویست بگه‌نه‌ دوورگه‌یه‌كی یۆنانی".

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی دۆگانی توركی رایگه‌یاندووه‌: "له‌ ئه‌نجامی نقوومبوونی به‌له‌مه‌كه‌یان له‌ باشووری كه‌ناره‌ ئاوییه‌كانی دیكیلی له‌ هه‌رێمی ئیزمیر، 11 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، هاوكات سێ كه‌سی دیكه‌شیان رزگاركراون".