ئەمریکا: هاوسەرەکەی ئەبو سەیاف سەرکردەی داعش تۆمەتبارە

"کچە ئەمرکییەکی دەستگیر کردبوو بۆ ئەوەی خەلیفەکەی داعش دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەری"

K24- هەولێر:

وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند کە هاوسەرەکەی ئەبو سەیاف، سەرکردەی رێکخراوی داعش تۆمەتبارە، چونکە بەشدار بووە لە پیلانی کوشتنی کایلا مۆلەڕ، لە مانگی دوی ساڵی 2015، کە هاوڵاتییەکی ئەمریکایە و بارمتەی دەستی داعش بوو.

وەزارەتی دادی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە، راشیگەیاند: "کایلا مۆلەڕ دووچاری توندوتیژیی سێکسی بوویەوە و کرابووە کەنیزەی ئەبو بەکر بەغدادیی، سەرۆکی رێکخراوی (داعش)".

پێشتر لە مانگی پێنجی ساڵی 2015 هێزەکانی ئەمریکا رایانگەیاند کە لە هێرشێکدایە لە شاری دێرولزوور لە سووریا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی نەسرین ئەسعەد ئیبراهیم کە بە ئوم سەیاف ناسراوە و هاوسەری ئەبو سەیافە، کە سەرکردەیەکی باڵای رێکخروی داعش بوو و بەرپرسی بەڕێوەبردنی کاروباری نەوت و غاز بوو لە نێو رێکخراوەکە لە هەمان هێرشدا کوژرا.

ئەمە لە کاتێکدایە لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەبو سەیاف هێزەکانی ئەمریکا کچە کوردێکی ئێزیدیان رزگار کرد و ئەوکات وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند کە کوشتنی ئەبو سەیاف گورزێکی گەورەیە بەر داعش کەوت.

سەرچاوە: CNN

Fly Erbil Advertisment