كه‌نه‌دا بریارى دا هێرشه ئاسمانیه‌كانى بۆ سه‌ر رێكخراوى داعش رابگرێت
ئوپێراسیونه ئاسمانیه‌كان ئارامى درێژ خایه‌ن ده‌سته‌به‌ر ناكه‌ن بۆ كۆمه‌ڵگه‌كانى ناوچه‌كه
K24 – ئۆتاوا:
سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دا، جاستن ترۆدۆ، رایگه‌یاند كه: "كه‌نه‌دا بریارى دا له رۆژى22 شوبات/ فبرایرهوه هێرشه ئاسمانیه‌كانى رابگرێت بۆ سه‌ر رێكخراوى داعش له عێراق و سووریا".
ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه: "هێرشه ئاسمانیه‌كان نه‌یانتوانى ئه‌و ئارامیه په‌یدا بكان كه خه‌ڵكى ناوچه‌كه پێویستیان پێى هه‌یه".
تۆردۆ گوتیشى: "زۆر گرنگه ئه‌وه بزانین كه ئوپراسیونه ئاسمانیيه‌كان سوودیان ده‌بێت بۆ ده‌ستبه‌ر كردنى سه‌ركه‌وتنى سه‌ربازى له‌سه‌ر زه‌وى و له مه‌وداى كورته‌وه، به‌ڵام ئارامى درێژ خایه‌ن ده‌سته‌به‌ر ناكات بۆ كۆمه‌ڵگه‌كانى ناوچه‌كه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "كه‌نه‌دییه‌كان فێرى وانه‌یه‌ك بوون له ئه‌زمونه سه‌خته‌كه‌یان له ئه‌فغانستان پێش دهیهيهك له ئێستا، كه مهشقپێكهرى سه‌بازى به توانایان لێ په‌یدا بوو".
جاستن ترۆدۆ، له تشرینى دووه‌مى/ ئۆكتۆبه‌ر، له كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى، به‌ڵێنى دابوو ئه‌و 6 فڕۆكه جهنگیيه كه‌نه‌دیانه بگه‌ڕێنته‌وه كه به‌شدارى له هێرشه ئاسمانييه‌كانى دژ به چه‌كدارانى داعش ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كه‌نه‌دا 2 فڕۆكه‌ى چاودێریى به جێ ده‌هێڵێت له ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێت له دابینكردنى سوته‌مه‌نى بۆ فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان، و ژماره‌ى پسپۆڕانى مه‌شقكردن زیاد ده‌كات ئه‌وانه‌ى مه‌شق به هێزه ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ن له جه‌نگى دژى داعش.
سه‌رۆكى ئۆپۆزسیون له په‌رله‌مانى كه‌نه‌دا، رونا ئامبرۆس، گووتى: "حكومه‌ت پاشه‌كشه له شه‌ڕى رێكخراوى داعشدا ده‌كات، به پێچه‌وانه‌ى هاوپه‌یمانانى كه‌نه‌دا كه ئوپهراسیونهكان چڕ ده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌وه‌شى دیار كرد، " ئێمه له كاتى قسه له‌سه‌ر هه‌وڵه نوێیه‌كانى كه‌نه‌دا ده‌كه‌ین له شه‌ڕى دژى داعش، له هه‌مان كاتدا كه‌نه‌دا پاشه‌كشه ده‌كات".
زۆربه‌ى كه‌نه‌دیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین كه سوپاكه‌یان به‌شدارى له كارى سه‌ربازى له ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانى كه‌نه‌دا دا بكه‌ن،ئه‌وه‌ش له دواى به‌شدارى كردنیان له ئه‌فغانستان تا ساڵى 2011، كه له‌و ماوه‌یه‌دا 150 سه‌ربازى كه‌نه‌دى كوژران.