سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق: پشتگیری نامه‌ركه‌زیی ده‌كه‌ین
پێویسته هه‌موولایه‌ك پاڵپشتی كه‌ركووك بكه‌ن

K24 - كه‌ركووك:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پشتگیری خۆی بۆ سیسته‌می نامه‌ركه‌زیی پارێگاكان له كه‌ركووكه‌وه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، ناتوانرێت یاسای گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ پارێزگاكان رابگیرێت، مه‌گه‌ر به ده‌ركردنی یاسایه‌كی دیكه نه‌بێت.
سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، داوای له حكوومه‌تی عێراق كرد پاڵپشتی له نامه‌ركه‌زیی پارێزگای كه‌ركووك بكات و بودجه‌ی تایبه‌تیشی بۆ ته‌رخان بكات.
جبووری به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات گوتی: "كه‌ركووك وه‌كو نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و سلێمانی پێویسته هاوكاری بكرێت، له به‌رامبه‌ر ئه‌و رێژه زۆره‌ی كه روویان له پارێزگاكه كردووه".
جبووری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "كه‌ركووك به‌ده‌ست تیرۆره‌وه ده‌ناڵێنێت و پێویسته له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه پاڵپشتی بكرێت، هه‌ندێك ناوچه‌ی كه‌ركووك هه‌یه تا ئێستاش له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ڵوێستمان روونه و له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی سیسته‌می نامه‌ركه‌زیی پارێزگاكانداین و پێویسته ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به پارێزگاكان بدرێت".
یاسای نامه‌ركه‌زیی و پێدانی ده‌سه‌ڵات به پارێزگاكان، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقییه‌وه تانه‌ی لێدراوه و داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌كات، به‌ڵام دادگای ئیتیحادی روونیكردووه‌ته‌وه، هیچ یه‌كێك له‌و تانانه‌ی حكوومه‌تی عێراق كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ماده و بڕگه‌كانی یاساكه نابێت و ناتوانرێت هه‌مواریش بكرێته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا ده‌ڵێت: "یاساكه ناتوانرێت ره‌تبكرێته‌وه، مه‌گه‌ر به یاسایه‌ك رابگیرێت".